تۆمار

دەربارەی ئۆفیسی تۆمار

تۆمار بەشێکی گرنگی کۆلیژی ئەندازیاریە. یەکەی تۆمار ئەم کارانە ئەنجام دەدات

دروستکردنی فایل و تۆمارکردنی ناوی قوتابی نوێ کە لە کۆلیژ وەردەگیردرێ

بەدواداچوونی سەربوردەی قوتابی هەر کە  لە کۆلیژ وەردەگیردرێ تا دەردەچێت، ساڵ بە ساڵ نمرەو هاتن و دواخستن و کەوتن و فەسڵکردنی قوتابیان تۆمار دەکا

بەدواداچوونی داواکاری ئەو قوتابیانەی داوای دواخستن دەکەن

بەدواداچوونی داواکاری گواستنەوەی قوتابیان لە یان بۆ کۆلیژی ئەندازیاری

بەدواداچوونی داواکاری ئەو قوتابیانەی داوای دابەزین دەکەن

بەدواداچوونی کاری کەوتن بە هۆی نەهاتنی قوتابیان کە لە بەشەکان ئامادەبوونی ڕۆژانەی بۆ دێت

بەدواداچوونی فەسڵکردنی قوتابیان بە هۆی غەشکردن، تێپەڕینی ماوەی یاسایی لە کۆلیژ، دوو ساڵ کەوتن لەسەر یەک، فەسڵکردن بە بڕیاری  لیژنەی بەرزەفت

بەدواداچوونی کاروباری قوتابیانی پارالێل و ئێواران

دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی بۆ دەرچووان

دەرکردنی بڕوانامەی دەرچوونی بە نمرەو بڕوانامەی دیوار

راستکردنەوەی بروانامەکان کە لەلایەن دەزگاکانەوە داوا دەکرێ بۆ کارمەندانیان کە پێشتر دەرچووی کۆلیژی ئەندازیارین