تۆمار

خوێندنی پاراڵێل

خوێندنی پاراڵێل واتە قوتابی  لە بەرامبەر ٣٥ نمرەی کەمتر لە کەمترین کۆنمرەی کە لەو ساڵەدا لەو بەشە وەرگیراوە بڕێک پارە وەک کرێی خوێندن دەدات. قوتابی پارالێل هیچ جیاوازی نیە لە قوتابی ئاسایی و لە هەمان پۆڵ دەخوێنێت و هاوپۆڵەکان نازانن کە کێ پارالێلەو کێ ئاساییە

لە هەر بەشێکی زانستی ٢٥٪ی کورسیەکان بۆ پارالێل تەرخان کراوە بە مەرجێ کار لە پلانی خوێندنی ئاسایی نەکات

پێویستە داواکار دەرچووی پێنج ساڵ پێشتر یان کەمتری تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆڵی ١٢ بێ

کرێی خوێندن بۆ پارالێل بۆ ساڵی ٢٠١٨/٢٠١٧   دوو ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار دینارە بۆ هەر ساڵێکی خوێندن بۆ هەموو بەشەکان جگە لە بەشی تەلارسازی کە لەوێ دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێراقیە

خوێندن لە کۆلیژی ئەندازیاری بە زمانی ئینگلیزیە