تۆمار

خوێندنی ئێواران

خوێندنی ئێواران بۆ پێدانی فرسەتە بەو کەسانەی کە حەزیان لە خوێندنی ئەندازیاریە بەڵام لە ڕابردوودا ئەم هەلەیان بۆ نەرەخساوە جا بەهۆی  کۆنمرە بێ یان نمرەی بابەتیەکانی بیرکاری

خوێندنی ئێواران لە کۆلیژی ئەندازیاری لە کاتژمێر٢ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکا و لە ٧ ی ئێوارە تەواو دەبێ و فیزیا یان تەمەن

لە خوێندنی ئێواران  پێوەرەکانی تەمەن، دروسی موفازەلە، ساڵی دەرچوون هەژمار ناکرێ بەڵام پێویستە داواکار دەرچووی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆڵی ١٢ بێ و نمرەکەی لە ٧٥٪ کەمتر نەبێ

تاقیکردنەوەکان لەگەڵ دەوامی بەیانیان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بەهای بروانامەکە هەمان بەهای بروانامەی خوێندنی ئاسایی (بەیانیان) هەبێ

کرێی خوێندن  دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێراقیە بۆ هەر ساڵێکی خوێندن

قوتابی دەرەوەی عێراق وەردەگیردرێ و کرێی خوێندن هەمان کرێێ قوتابی کوردستانی و عێراقیە

خوێندن لە کۆلیژی ئەندازیاری بە زمانی ئینگلیزیە