A+  A   A-
 
Westeye هەڵمەتی پشکنینی چاو بۆ سەرجام مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ لەلایەن تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى(6/5/2018)كاتژمێر(10:30)ى به‌يانى به‌چاودێرى به‌ڕێز(د.جوهر فتاح) ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆكاروبارى كاڕگێڕى و دارايى وئاماده‌بوونى به‌ڕێز(پ.ى.د.نه‌ژاد احمد حسين)ڕاگرى كۆلێژه‌كه‌مان و به‌ڕێز(د.ميديا عبدالله)به‌رپرسى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دين هه‌ڵمه‌تى پشكنينى چاو بۆ سه‌رجه‌م مامۆستاو فه‌رمانبه‌رو قوتابيانى سنورى زانكۆى سه‌لاحه‌دين ده‌ستى پێكرد له‌لايه‌ن تيمى پزيشكى نه‌خۆشخانه‌ى"Westeye" به‌شێوه‌ى خۆبه‌خشى و بێ به‌رامبه‌ر بۆماوه‌ى(3)ڕۆژ به‌رداوام ده‌بێت له‌ هۆڵى كتێبخانه‌ى كۆلێژى ئه‌ندازيارى به‌سه‌رپه‌رشتى و هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێز(م.دانه‌ر حسن غالب)به‌رپرسى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى كۆلێژى ئه‌ندازيارى ومامۆستا له‌ به‌شى ئه‌ندازيارى رووپێوان