A+  A   A-
 
پێشەنگای ساڵانەی تەلارسازی کرایەوە

ڕۆژی سێشەممە ڕێکاوتی (2018/5/8) کاتژمێر(10:30)ی بەیانی بە چاودێری بەڕێز(پ.ی.د. نەژاد احمد حسین) ڕاگری کۆلێژەکەمان و بەڕێز (د.محمود خیاط)سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی و هەرواها ژمارەیاکی بەرچاو لەبەرپرسانی حکومی و حزبی پێشەنگای ساڵانەی تەلارسازی کرایەوە کە تێیدا چەندین تابلۆو دیزاینی پرۆژەی تەلارسازی نوێی سەردەم نمایشکران کە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە پێشەنگایەن لەساڵی خوێندنی (2001-2002) دەستی پێکردووە کە یەکەمین پێشەنگاش سەردانی کردبوو شەهیدی سەرکردە(سامی عبدالرحمن) کەسەرۆک وەزیرابی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو