A+  A   A-
 
پێشبڕکێیەکی زانستی لەبواری ئەندازیاری شارستانی ئەنجامدرا

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى(8/5/2018)كاتژمێر(9:30)ى به‌يانى به‌چاودێرى به‌ڕێز (پ.ى.د.نه‌ژاد احمد حسين)ڕاگرى كۆلێژه‌كه‌مان و به‌ڕێز(د.رزگار حمادى)سه‌رۆكى به‌شى ئه‌ندازيارى شارستانى پێشبڕكێيه‌كى زانستى له‌بوارى ئه‌ندازيارى شارستانى كرايه‌وه له‌لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى پسپۆر هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆده‌كرا ‌ به‌به‌شداريكردنى:
1- به‌شى شارستانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين
2- به‌شى شارستانى زانكۆى ئيشق
3- به‌شى شارستانى زانكۆى ئێربيل
4- به‌شى شارستانى زانكۆى جيهان
5- به‌شى شارستانى زانكۆى پۆلى ته‌كنيك
وه‌‌به‌دووقۆناغ پێشبڕكێيه‌كه‌ ئه‌نجامدرا به‌شێوازى پرسيارو وه‌ڵام كه‌ له‌ قۆناغى يه‌كه‌م به‌شى شارستانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين و به‌شى شارستانى زانكۆى ئيشق سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى فيناڵ وه‌له‌ئه‌نجامدا به‌شى شارستانى زانكۆى سه‌لاحه‌دين توانى پله‌ى يه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت ئه‌مه‌ش بووه‌ مايه‌ى خۆشحاڵى مامۆستايان و قوتابيانى به‌ش