A+  A   A-
 
وۆرک شۆپێک دەربارەی (کەمپی زانکۆی سەڵاحەددین)

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى(14/5/2017)كاتژمێر(9)ى به‌يانى به‌چاودێرى به‌ڕێز(د.داوود ئه‌تروشى)به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پرۆژه‌كان له‌وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وۆرك شۆپێك ئه‌نجامدرا ده‌رباره‌ى(كه‌مپى نوێى زانكۆى سه‌لاحه‌دين)به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێز(د.ئه‌حمه‌د دزه‌يى)سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دين كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌يه‌كى ته‌واوى له‌سه‌ركه‌مپه‌كه‌ پێشكه‌شكرد و به‌ڕێز(د.نه‌ژاد احمد حسين)وه‌ك ڕاگرى كۆلێژى ئه‌ندازيارى ئاماده‌ى وۆرك شۆپه‌كه‌بوو و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له‌مامۆستايانى كۆلێژه‌كه‌مان كه‌سه‌رپه‌رشتيارى پرۆژه‌كه‌ن و ئه‌ندامن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كه‌مپه‌كه‌ وه‌هه‌ريه‌كه‌يان به‌پێى پسپۆرى خۆى پێشه‌كيه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو به‌مه‌به‌ستى شه‌يركردن و پێداچوونه‌وه‌ى وورد به‌گشت بڕگه‌وه‌ بابه‌ته‌كانى كه‌مپه‌كه‌ كه‌ دووڕۆژ ده‌خايه‌نێت